هەواڵی کوردستان ئێستا

گومان دەکرێت یەکەمین رووداوی خۆکوشتنی رۆبۆت روویدابێت

گومان دەکرێت یەکەمین رووداوی خۆکوشتنی رۆبۆت روویدابێت
گومان دەکرێت یەکەمین رووداوی خۆکوشتنی رۆبۆت روویدابێت

2024-06-28 18:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئەنجوومەنی شاری گومی لە کۆریای باشوور هەواڵی لەدەستدانی یەکەم رۆبۆتی ئەفسەری کارگێڕی خۆیان بڵاوکردەوە، کە بە شێوەیەکی کارەساتبار لە پلیکانەیەکەوە کەوتووەتە خوارەوە و لەکارکەوتووە. میدیا ناوخۆییەکانی کۆریا ئەم رووداوە بە یەکەمین "خۆکوشتنی رۆبۆت" لە وڵاتەکەدا ناودەبەن. شایەتحاڵەکان پێش رووداوەکە چاودێری رۆبۆتەکەیان کردووە کە بە شێوەیەکی نائاسایی رەفتار دەکات، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی لێکۆڵینەوە بکەن لە هۆکاری رووداوەکە. بە گوتەی بەرپرسێکی ئەنجومەن، رۆبۆتەکە رۆڵێکی بەرچاویی لە کارەکانی رۆژانەدا هەبووە، لەوانە گەیاندنی بەڵگەنامەکان و پێدانی زانیاریی بە سەردانیکەران. سەرەڕای ئەوەی کە وەک کارمەندێکی دڵسۆز و بەشێک لە تیمی ئەنجومەنەکە ستایشی دەکرێت، بەڵام تێکچوونی لەناکاوی رۆبۆتەکە بووەتە جێگای پرسیار و دەربڕینی ماتەمینی لە