هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتى ناوخۆی عێراق: بەنرخێکى باش چەک لەهاوڵاتییان دەکڕینەوە

وەزارەتى ناوخۆی عێراق: بەنرخێکى باش چەک لەهاوڵاتییان دەکڕینەوە
وەزارەتى ناوخۆی عێراق: بەنرخێکى باش چەک لەهاوڵاتییان دەکڕینەوە

2024-06-29 01:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەىاند، چەک بەنرخێکى باش لە هاوڵاتییان دەکڕن و حکومەت 16ملیار دینارى بۆ ئەو مەبەستە دابینکردووە. میقداد میرى، گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، حکومەت دەیەوێت چەک تەنیا لەدەستى دەوڵەت بێت، بۆ ئەوەش دەستیان بەکڕینەوەى چەک کردووە و لەلایەن هاوڵاتییانەوە پێشوازى لەم بڕیارە کراوە. ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغى یەکەم تۆمارکردنى چەکەکانە و قۆناغى دووەم کڕینەوەیەتی، 16 ملیار دینار بۆ ئەو بابەتە دابینکراوە کە دوو ملیار دیناری بۆ بەغداد و بڕى یەک ملیار دیناریش بۆ پارێزگاکانی دیکە. گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق باسیلەوەشکردووە، بەنرخێکى باش چەک لە هاوڵاتییان دەکڕنەوە. لە هەرێمى کوردستان لە ساڵى 2022 یاساى چەک پەسەندکرا و بەگوێرەى ناوەڕۆکى یاساکە،