هەواڵی کوردستان ئێستا

100 هەزار کرێکارى بیانى لە کۆمپانیا نەوتییەکانى عێراق کار دەکەن

100 هەزار کرێکارى بیانى لە کۆمپانیا نەوتییەکانى عێراق کار دەکەن
100 هەزار کرێکارى بیانى لە کۆمپانیا نەوتییەکانى عێراق کار دەکەن

2024-06-29 15:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

ژمارەی کرێکارانی بیانی لە کۆمپانیا نەوتییەکان لە عێراق زياتر لە 100 هەزار کرێکاری تێپەڕاندووە، لەکاتێکدا بەگوێرەى یاسای کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى لە عێراق، پێویستە کۆمپانیا بیانییەکان پابەندبن بە دامەزراندنی 80%ـی هێزی کاری عێراقی. کازم تورکى، بە ئاژانسى هەواڵى عێراق رایگەیاند، لیژنەی نەوت و گازی ئەنجوومەنى نوێنەران لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ کاری کۆمپانیا نەوتییەکان دەکات کە لە عێراقدا کاردەکەن، بەتایبەت زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی کرێکارانی بیانی لە کێڵگە نەوتییەکان، کە ژمارەی کرێکارانی بیانی 100 هەزار کرێکاری تێپەڕاندووە". ئەندامەکەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق راشیگەیاند، لیژنەی نەوت و گاز لە ماوەی داهاتوودا پرسی دامەزراندنی کار لە کۆمپانیا بیانییەکان لەگەڵ وەزارەتی نەوت تاوتوێ دەکات بۆ دڵنیابوون