هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەڵمانیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی دانیمارک دەبێتەوە

ئەڵمانیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی دانیمارک دەبێتەوە
ئەڵمانیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی دانیمارک دەبێتەوە

2024-06-29 15:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

لە یارییەکی دیکەی قۆناغی 16ی یۆرۆی 2024، ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردەی ئەڵمانیای پێشەنگیی کۆمەڵەی یەکەم رووبەڕووی هەڵبژاردەی دانیمارکی کۆمەڵەی سێیەم دەبێتەوە. هەڵبژاردەی مانشافت لە دوو گەڕی سەرەتای قۆناغی کۆمەڵەکان دوو بردنەوەی گەورەی بەرامبەر سکۆتلەندا و هەنگاریا بەدەستهێنا و بەوهۆیەوە هەمووان پێشبینی ئەوەیان دەکرد پاڵێوراوی سەرەکی بێت بۆ بردنەوەی ناسناوەکە، بەڵام لە سێیەم یارییدا بەرامبەر سویسرا، تیپەکەی جولیان نایگلسمان رووبەڕووی ئاستەنگییەکی زۆر بوونەوە و لەلایەن رکابەرەکەیانەوە ناچارکران بەیەکسانبوون رازیبن. سەرەڕای ئەوەش، مانشافت پێشەنگیی کۆمەڵەکەی مسۆگەکرد و لە حەوت یاریی ئەمساڵدا دووچاری شکست نەبوونە، ئەوەش لەکاتێکدایە هێڵی بەرگری ئەڵمانیا پۆڵاینە و لە هیچ یەکێک لەو یارییانەدا لەگۆڵێک زیاتریان لێتۆمارنەکراوە،