هەواڵی کوردستان ئێستا

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە
مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە

2024-06-30 20:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە، پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت، پرسی خزمەتگوزارییەکان و بودجەی پرۆژەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکراوە. بەگوێرەى راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەشارى سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگاکە کۆبووەتەوە. هاوکات هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانیی کرد. ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پێداویستی و داواکارییەکانی خەڵک، خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بودجەی پرۆژەکان کراوە". ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ـی حوزەیرانی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد