ئه‌مرۆ ویمبڵدۆن ده‌ستپێده‌كات
![ئه‌مرۆ ویمبڵدۆن ده‌ستپێده‌كات](https://kurdistan.hathalyoum.net/images/breakingnews.png)
2024-07-01 14:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له‌له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا 137 هه‌مین چاپى یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتییه‌تى تینسى سه‌رزه‌وى ویمبڵدۆن کۆنترین پاڵەوانێتیی ئه‌و یارییه له سه‌رگۆزى ده‌ستپێده‌كات و ركابه‌رییه‌كانى ماوه‌ى دوو هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت. ویمبڵدۆن شانبه‌شانى فه‌ره‌نساى كراوه‌و ئۆستورالیا ئۆپن وئه‌مه‌ریكاى كراوه ده‌بنه چوارپاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كه‌ى گراندسلام، ساڵانه ویمبڵدۆن له كۆتایی مانگى حوزه‌یران به پاڵاوتنه‌كان ده‌ستپێده‌كات و دواتر ده‌چێته قۆناغى ركابه‌رییه‌كان و 13 ركابه‌رى جیاواز له خۆده‌گرێت له ئاسته‌كانى تاکی پیاوان، تاکی خانمان، دووانەی پیاوان، دووانەی خانمان، دووانەی تێکەڵاو، ئاستى تازه‌پێگه‌یشتووان و یاریزانه دێرینه‌كان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان. بۆ ئه‌مساڵ شایسته داراییه‌كانى ویمبڵدۆن به‌رزتركراوه‌ته‌وه‌و کۆی گشتی خه‌ڵاته داراییه‌كانى 17,942,000 ملیۆن پاوه‌نده، به جۆرێك پاڵه‌وان 2,700,000 ملیۆن پاوه‌ندى پێ