هەواڵی کوردستان ئێستا

فەرەنسا لە دۆسلدۆرف رووبەڕووی هەڵبژاردەی بەلجیکا دەبێتەوە

فەرەنسا لە دۆسلدۆرف رووبەڕووی هەڵبژاردەی بەلجیکا دەبێتەوە
فەرەنسا لە دۆسلدۆرف رووبەڕووی هەڵبژاردەی بەلجیکا دەبێتەوە

2024-07-01 17:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئەمشەو دوو یاریی دیکە لە قۆناغی 16ی یۆرۆی 2024 ئەنجامدەدرێت، لە یاریی لوتکەی ئەو قۆناغەدا، کاتژمێر 19:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یاریگەی دۆسلدۆرف رووبەڕووی هەڵبژاردەی بەلجیکا دەبێتەوە و شەڕی پێنجەم بلیتی چارەکی کۆتایی پاڵەوانییەتیەکە دەکەن. کەڵەشێرەکانی فەرەنسا لەمێژوویاندا زۆرترین یارییان بەرامبەر بەلجیکای هاوسێیان ئەنجامداوە، کە یارییەکەی ئەمشەو دەبێتە رووبەڕووبونەوەی ژمارە 76ی نێوانیان لەسەرجەم پاڵەوانییەتیەکاندا و فەرەنسا باڵادەست بووە لە بردنەوەکاندا. تیپەکەی دیدیە دیشامپ لە دوایین شەش رووبەڕووبونەوەی بەرامبەر بەلجیکا تەنیا دووچاری یەک شکست بووە و سێ بردنەوەی بەدەستهێناوە، کە لە پاڵەوانییەتی ئەوروپای 1984 فەرەنسا بەئەنجامی پێنج گۆڵی بێوەڵام لە بەلجیکای بردەوە و دواتر یەکەم ناسناوی بەدەستهێنا. کیلیان ئێمباپێ