هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکوەزیرانی نوێی هۆڵەندا سوێندی یاسایی خوارد

سەرۆکوەزیرانی نوێی هۆڵەندا سوێندی یاسایی خوارد
سەرۆکوەزیرانی نوێی هۆڵەندا سوێندی یاسایی خوارد

2024-07-02 18:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

دیک شۆف، سەرۆکوەزیرانی نوێی هۆڵەندا لەبەردەم پاشای وڵاتەکەدا، سوێندی یاسایی خوارد و بەڵینیدا بە جێبەجێکردنی یاسای توندتر بەرامبەر بە کۆچبەران لە وڵاتەکەدا. ئەو سەرۆکوەزیرانە لە لاهای، وەزیرەکانی بۆ ولیام ئەلیکسەندەر، پاشای وڵاتەکە خستەڕوو و ئەوانیش سوێندی دڵسۆزییان بۆ پاشا و دەستووری وڵاتەکە دووپاتکردەوە. سەرۆکوەزیرانە نوێیەکە لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا رایگەیاندووە، چاوەڕوانی کارکردنە لەو پۆستەدا لە پێناو بەدیهێنانی ئاسایش و دادپەروەریی گرەنتیکراو بۆ هەموو هاوڵاتییانی هۆڵەندا ، دەشڵێت "بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆچ، گفتوگۆ و رێکاری گونجاو، هەڵوێستی دیار لەوبارەیەوە دەتوانن پشت بە من ببەستن". دیک شۆف، بووەتە شوێنگرەوەی مارک رۆتە کە 14 ساڵ لەو پۆستەدابوو و ئێستا لە پۆستی سکرتێری گشتیی