هەواڵی کوردستان ئێستا

کۆڵۆمبیا بەپێشەنگی گەیشتە چارەکی کۆتایی کۆپا ئەمریکا

کۆڵۆمبیا بەپێشەنگی گەیشتە چارەکی کۆتایی کۆپا ئەمریکا
کۆڵۆمبیا بەپێشەنگی گەیشتە چارەکی کۆتایی کۆپا ئەمریکا

2024-07-03 15:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

لە یاریی لوتکەی کۆمەڵەی چوارەمی کۆپا ئەمریکا، هەڵبژاردەی بەرازیل رووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا بووەوە و یارییەکە بەئەنجامی گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان بەیەکسانبوون کۆتاییهات و کۆڵۆمبیا بەپێشەنگی کۆمەڵەکە گەیشتە چارەکی کۆتایی پاڵەوانییەتیەکە. لەدوای تێپەڕبوونی 12 خولەک بەسەر دەستپێکی یارییەکەدا رافینیا گۆڵی پێشکەوتنی سامبای تۆمارکرد، بەڵام کۆڵۆمبییەکان تاوەکو کۆتایی گێمی یەکەم بەردەوامبوون لەهەوڵەکانیان و لە خولەکی 47 دانییەل مونۆز ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە. لەنیوەی دووەمی یارییەکە، سەرەڕای دروستبوونی ژمارەیەک هەلی زۆر بۆ یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە، بەڵام هیچ لایەکیان سەرکەوتوو نەبوون لەقۆستنەوەی هەلەکان و سەرئەنجام یارییەکە بەیەکسانبوون کۆتاییهات. بەو ئەنجامە، کۆڵۆمبیا بەپێشەنگی و بەرازیل بە دووەمی کۆمەڵەکە گەیشتنە چارەکی کۆتایی، کە بەرازیل ئەرکێکی قورس چاوەڕێی دەکات و