هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامدەبێت

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامدەبێت
وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامدەبێت

2024-07-03 18:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنامەیەکی لەگەڵ فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئەڵمانیا واژۆکرد و بەگوێرەی رێککەوتنامەکە، حکومەتی ئەڵمانیا هاوکاریی زیاتری وەزارەتی پێشمەرگە دەکات. ئەمڕۆ چوارشەممە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کلاوس دیتەر شترایشەر، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا و کۆلۆنێڵ لارس پێرسیکۆڤسکی، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەکە، رێککەوتنێکیان بۆ بەرزکردنەوەی توانا و پاڵپشتیکردنی وەزارەتی پێشمەرگە واژۆکرد. وەزیری پێشمەرگەش دەڵێت، "ئەمە دەبێتە دەستکەوتێكی پێویست و پشتیوانییەکی گرنگ و گەورەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ گەشەپێدانی توانای سەربازی و بەرەوپێشبردنی بەشە جیاوازەکانی وەزارەت". لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، "وەزیری پێشمەرگە باسی لە پرۆسەی چاکسازی و دۆخی سیاسی و سەربازیی هەرێمی کوردستان