هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەردۆغان بۆ پوتن: رێگە بە جێگیربوونى 'تیرۆریستان' لەسەر سنوورەکانمان نادەین

ئەردۆغان بۆ پوتن: رێگە بە جێگیربوونى 'تیرۆریستان' لەسەر سنوورەکانمان نادەین
ئەردۆغان بۆ پوتن: رێگە بە جێگیربوونى 'تیرۆریستان' لەسەر سنوورەکانمان نادەین

2024-07-04 00:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەردۆغان لەبارەی سووریاوە بە پوتنی راگەیاندووە، وڵاتەکەی لەسەر سنوورەکانی رێگە بە دامەزراندنی "تیرۆریستان" نادات و جەختی لە گرنگیی کۆتاییهێنان بە ناسەقامگیرییەکان لە سووریا کردووەتەوە. رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان، سەرۆککۆماری تورکیا و ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا لە پەراوێزی 24ـەمین لوتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی رێکخراوی هاریکاریی شەنگەهای لە ئەستانای پایتەختی کازاخستان کۆبوونەوە، سەرۆکایەتیی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردووەتەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەردۆغان و پوتن تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، دوایین دۆخی شەڕی ئۆکرانیا و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستینیان کردووە. هەروەها تاوتوێی چارەسەری گرژییەکانی سووریا کراوە و ئەردۆغان بە پوتنی راگەیاندووە "تورکیا رژدە