هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق 13 فەوجی سەربازیی بۆ کۆنترۆڵکردنی سنووری وڵاتەکەی و سووریا پێکهێنا

عێراق 13 فەوجی سەربازیی بۆ کۆنترۆڵکردنی سنووری وڵاتەکەی و سووریا پێکهێنا
عێراق 13 فەوجی سەربازیی بۆ کۆنترۆڵکردنی سنووری وڵاتەکەی و سووریا پێکهێنا

2024-07-04 00:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق ئاشکرایکرد، 13 فەوجیان پێکهێناوە بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و ئارامیی سنووری عێراق لەگەڵ سووریا. محەمەد سەکر سەعیدی، فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق رایگەیاند، سنووری هاوبەشی نێوان عێراق و سووریا، بە درێژایی زیاتر لە 600 کیلۆمەتر درێژدەبێتەوە، 300 کیلۆمەتری دەکەوێتە باکووری رووباری فورات کە ناوچەکانی قائیم بەرەو باشوور تاوەکو دەگاتە رووباری دیجلە و فیشخاپوور، بەشی دووەمی درێژدەبێتەوە لە قائیمەوە تاوەکو رەبیعە و چیای شنگال بە درێژایی 300 کیلۆمەتر. فەرماندەی پاسەوانی سنوور ئاماژەی بەوەشکرد، سنوور لەگەڵ سووریا بابەتێکی هەستیارە، چونکە کۆنترۆڵکردنی سنوور لە نێوان هەموو دەوڵەتانی جیهان، بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی نێوان هەردوو