هەواڵی کوردستان ئێستا

شارێکی تونس پارێزگاری لە هونەری سەردەمی رۆمانییەکان دەکات

شارێکی تونس پارێزگاری لە هونەری سەردەمی رۆمانییەکان دەکات
شارێکی تونس پارێزگاری لە هونەری سەردەمی رۆمانییەکان دەکات

2024-07-05 18:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8

شاری ئەلجەم بە پایتەختی مۆزایک لە تونس و تەنانەت ئەفریقاش دادەنرێت، لەم شارەدا پارێزگاریی لە هونەریی مۆزایکی سەردەمی رۆمانییەکان کراوە، مۆزەخانەیەکیشی تێدایە کە چەندین تابلۆی مۆزایکی رۆمانی لەخۆدەگرێت. لە رابردوودا لە ئەلجەم 400 شوێنکاری مۆزایک هەبوو، لە هەموو گەڕەکێکیشدا شوێنکارەکان کراوەبوون، ئەمەش وایکردبوو دانیشتووانی شارەکە پەیوەست بن بەو هونەرەوە. هونەری مۆزایک زیاتر لە دوو هەزار ساڵە لەو ناوچەیەدا بەردەوامە، تەنانەت بووە بە میراتێکی کەلەپووری شارەکە و بەشێک لە نەریتی گرنگی خەڵکەکەی. ئەم هونەرە لە سەردەمی رۆمانییەکانەوە لەو شارەدا ماوەتەوە، لە ئێستاشدا خانەیەکی تایبەت هەیە بە نمایشی ئەو کارانەی کە بەشێوازی مۆزایک دروست دەکرێن، ژمارەیەک شێوەکار کاری تێدا دەکەن و بەردەوام