English | عربي

به‌وێنه‌وە... فیستیڤاڵی ڕۆژی گوندی عه‌بابه‌یلێ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بەڕێوەچوو


به‌وێنه‌وە... فیستیڤاڵی ڕۆژی گوندی عه‌بابه‌یلێ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بەڕێوەچوو

2019/03/20 | 19:55

(هەواڵ كوردستان)-

ئه‌مڕۆ چوارشەممە له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ دروشمی (مه‌یلێ بۆ عه‌واوه‌یلێ) یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی ڕۆژی گوندی عه‌بابه‌یلێ به‌ڕێوه‌چوو.

كوێستان ئه‌كره‌م یه‌كێك له‌ ڕێكخه‌رانی فیستیڤاڵه‌كه‌ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند "ئه‌مڕۆ وه‌ك گوندی عه‌بابه‌یلێ، هه‌ستاین به‌ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی ڕۆژی عه‌بابه‌یلێ و چه‌ندین چالاكی هونه‌ری، كولتووری، ئه‌سپسواری و كاری ده‌ستی خانمان له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ند خێوه‌تگه‌یه‌ك نمایش كران، كه خۆیان له‌ ‌دیوه‌خان و نمایشكردنی وێنه‌ كۆنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و نمایشی بووك و زاوا‌ بینیه‌وه‌".

گوتیشی "ئامانج له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ به‌هێزكردن و نزیككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناو گونده‌كه‌مانه‌ و له‌ به‌رنامه‌شماندا هه‌یه‌ ساڵانه‌ ئه‌م فیستیڤاڵه‌ به‌رده‌وام بێت و زیاتر په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌هێزتر بكه‌ین".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending