English | عربي

خانه‌قین... به‌ ئاڵاى كوردستانه‌وه‌ پێشوازى له‌ جه‌ژنى نه‌ورۆز كرا


خانه‌قین... به‌ ئاڵاى كوردستانه‌وه‌ پێشوازى له‌ جه‌ژنى نه‌ورۆز كرا

2019/03/20 | 20:25

(هەواڵ كوردستان)-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دانیشتووانى شارى خانه‌قین، هاوشێوه‌ى شار و شارۆچكه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ ئاڵاى كوردستانه‌وه‌ پێشوازییان له‌ جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى نوێی كوردی كرد.

سه‌روه‌ر عه‌لى چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له‌ خانه‌قین به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ وه‌كو ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له‌ شارى خانه‌قین، هه‌ستاین به‌ ئه‌نجامدانى مه‌راسیمێكى تایبه‌ت به‌ پێشوازیكردن له‌ جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى نوێی كوردى".

گوتیشی "له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا چه‌ندین چالاكى وه‌كو شانۆ و گۆانى و هه‌ڵپه‌ڕكێ پێشكه‌ش كران و دواتریش مه‌شخه‌ڵى ئاگرى نه‌ورۆز كرایه‌وه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا "جیا له‌ هه‌ڵكردنى ئاڵایه‌كى گه‌وره‌ى كوردستان، گۆڕه‌پانى مه‌راسیمه‌كه‌ و چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ى شاره‌كه‌مان به‌ ئاڵاى كوردستان ڕازانده‌وه‌".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending