English | عربي

کریستیان کاریڵ واشنتن پۆست: سەرۆك كۆماری عێراق رونیدەكاتەوە بۆچی پێویستە ئەمریكا دوبارە لەگەڵ بەغداد كاربكات


کریستیان کاریڵ واشنتن پۆست: سەرۆك كۆماری عێراق رونیدەكاتەوە بۆچی پێویستە ئەمریكا دوبارە لەگەڵ بەغداد كاربكات

2019/03/22 | 00:00

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، لە ماڵی خۆی و لەناو خێزانەكەیدا، ئەم مانگە لە شاری سلێمانی كە 40 كیلۆمەتر لە سنوری ئێران-ەوە دورە، پێشوازیلێكردم. 

لە تەمەنی 19 ساڵیدا بە زیندانەكانی سەددام حوسەین ئاشنابوە

 

گفتوگۆكانمان بێوێنە و جیاوازبون، بۆ ئەوەی تێبگەین دەبێت لەبارەی رابردوی بەرهەم ساڵح-ەوە زانیاریمان هەبێت، ساڵی 1960 لە خێزانێكی ناسراوی كوردی لەدایكبوە، لە تەمەنی 19 ساڵیدا بە زیندانەكانی سەددام حوسەین ئاشنابوە، ساڵانێكی زۆری لە دەرەوەی وڵات بەسەربردوە و لە بواری ژمێریاری و ئامار لە زانكۆیەكی بریتانیا پلەی دكتۆرای بەدەستهێناوە و دواتر گەڕاوەتەوە عێراق، رۆڵێكی دیاری لە سیاسەتی كورد و عێراق-دا هەبوە و لە نێوان ساڵانی 1992 بۆ 2001 وەك نوێنەری كورد و عێراقیەكان لە واشنتن كاریكردوە، بە باشی بە هەرسێ زمانی ئینگلیزی و كوردی و عەرەبی دەدوێت. 

هێشتا عێراق لە هەوڵی ئەوەدایە ئەنجامی جەنگە بەردەوامەكان و ململانێ ناوخۆییەكان كە بۆ ماوەی 40 ساڵە درێژەیان هەیە، دوبارە بنیادبنێتەوە

 

ساڵح پێیوتم، هێشتا عێراق لە هەوڵی ئەوەدایە ئەنجامی جەنگە بەردەوامەكان و ململانێ ناوخۆییەكان كە بۆ ماوەی 40 ساڵە درێژەیان هەیە، دوبارە بنیادبنێتەوە.

زیاتر لە ساڵێك تێپەڕیوە بەسەر كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵ كە دوەم گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە لەژێر دەسەڵاتی چەكدارانی داعش، لە لایەن هێزەكانی وڵاتەوە رزگاركرا، لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا ئەو شارە لە دۆخێكی روخاو و خاپوردایە. پێموایە هیوا هەیە ئەم وڵاتە بەرەو ئاڕاستەیەكی دروست هەنگاوبنێت، بەڵام كاریگەری و كێشەكانی رابردو بەراستی زۆر گەورەن و كاریگەریان هەیە

 

بەرهەم ساڵح پێی وتم "ئەگەر لێم دەپرسیت ئایا بیرۆكراتی حكومەتی عێراقی سەركەوتوبوە؟ بە دڵنیاییەوە نەخێر." دواتر وتی "ئایا دەوڵەتی عێراق سەركەوتودەبێت؟ پێموایە هیوا هەیە ئەم وڵاتە بەرەو ئاڕاستەیەكی دروست هەنگاوبنێت، بەڵام كاریگەری و كێشەكانی رابردو بەراستی زۆر گەورەن و كاریگەریان هەیە." لە درێژەی وتەكانیدا، ئاماژەیدا بە گرنگی روبەروبونەوەی كلتوری تێكدەرانە بۆ سیستەمە بیرۆكراتیەكەی، لەگەڵ روبەڕوبونەوەی شكستەكانی حكومەت لە دابیننەكردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكانی وەك ئاو و كارەبا و ئاڵنگاریەكانی نەهێشتنی زیندوبونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی.هەر جارێك لە كۆشكی سەرۆكایەتی لە بەغدا دێمە دەرەوە، كە بە پێی توانای خۆم هەوڵدەدەم بڕۆمە دەرەوە، زیاتر و زیاتر گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی دەبینم، پێموایە هەلێك لە ئارادایە كە دەبێت سودی لێوەربگرین، ماوەیەكی زۆرە لەو جۆرە هەلانەمان نیە، هەلێكی بەنرخە، بەڵام پڕە لە مەترسیسەرەڕای هەمو ئەوانە، ساڵح بەراستی لەبارەی داهاتوی وڵاتەكەیەوە گەشبینە و دەڵێت "ژیان دەگەڕێتەوە"، دەشڵێت "هەر جارێك لە كۆشكی سەرۆكایەتی لە بەغدا دێمە دەرەوە، كە بە پێی توانای خۆم هەوڵدەدەم بڕۆمە دەرەوە، زیاتر و زیاتر گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی دەبینم، پێموایە هەلێك لە ئارادایە كە دەبێت سودی لێوەربگرین، ماوەیەكی زۆرە لەو جۆرە هەلانەمان نیە، هەلێكی بەنرخە، بەڵام پڕە لە مەترسی."وتیشی"لەناو ئەندامانی ئیدارەكەدا (كە خۆی بەشێكە لەو ئیدارەیە) دەیانویست كارەكان بەخێرایی ئەنجامبدرێـت و پەلەیاندەكرد"، عێراقیەكان لە مانگی مایس-ی ساڵی 2018دا دەنگیاندا و پێنج مانگی خایاند تا بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی حكومەتێكی نوێ پێكهێنرا ، عادل عەبدولمەهدی زۆرجار بە سیاسیەكی بێلایەنی تەكنۆكرات ناویدەهێنرێت، دواتر پەرلەمانی عێراق لە بەرواری 2ی تشرینی یەكەم بە كۆی 219 دەنگ بەرامبەر 22 دەنگ دكتۆر بەرهەم ساڵح وەك سەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژێردرا. پێویستە بە كارەكاندا رابگەین، بەپێچەوانەوە ناتوانین پاساوبهێنینەوە بۆ كارەكانمان كە لە پێشچاوی خەڵك ئەنجامدەدرێن، چونكە رای خەڵك لە عێراق گرنگە

 

بەرهەم ساڵح وتی "پێویستە بە كارەكاندا رابگەین، بەپێچەوانەوە ناتوانین پاساوبهێنینەوە بۆ كارەكانمان كە لە پێشچاوی خەڵك ئەنجامدەدرێن، چونكە رای خەڵك لە عێراق گرنگە، خەڵك بۆچونی خۆیان دەڵێن و ئارەزومەندن و بەشدارن لە پرۆسەكاندا."بۆ چەند ساتێك بیربكەرەوە، عێراق، ئەو وڵاتەی لە هزری ئەمریكیەكاندا بە وڵاتێكی پڕ لە پشێوی و جەنگی بێكۆتا لە قەڵەمدەدرێت، لەئێستادا وڵاتێكی دیموكراتە، هاوڵاتیانی دەنگدەدەن و پێویستە بەرپرسانیان وەڵامی داواكاریەكانیان بدەنەوە، بەپێچەوانەوە جارێكی دیكە هەڵنابژێردرێنەوە.

دیموكراسی وڵاتەكە كەموكوڕیەكی زۆری تێدایە و ساڵح یەكەمین كەسە كە هەستی بەوەكردوە

 

دیموكراسی وڵاتەكە كەموكوڕیەكی زۆری تێدایە و ساڵح یەكەمین كەسە كە هەستی بەوەكردوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دامەزراوانەی كە لە دوای هێرشەكەی ساڵی 2003ی ئەمریكا بۆ سەر عێراق دروستكراون بەرگەیانگرتوە، عێراقیەكان بەشێوەیەكی رۆتینی بە مەبەستی خۆپیشاندان رو لە شەقامەكان دەكەن. 

ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، یەكێكە لە گەورەترین پێشەوا ئاینیەكانی وڵاتەكە و وەك ناوبژیوانێكی سیاسی نافەرمی رۆڵدەبینێت، بە بەردەوامی پشتیوانی لە دامەزراوە دیموكراتیەكان دەكات و هاوكات وەك هاوڵاتیەكی نەتەوەیی عێراقی خزمەتدەكات.

ئێستا، عێراق خاوەنی سەرۆكێكە كە ئەزمونی لەناو زیندانەكانی سەددام حوسەین-دا هەبوە

 

ئێستاش، عێراق خاوەنی سەرۆكێك-ە كە ئەزمونی لەناو زیندانەكانی سەددام حوسەین-دا هەبوە، كە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بە هەمو شێوەیەك و بەردەوام هەوڵیانداوە رژێمەكەی لەناوبەرن و بەشێوەیەكی بەهێز پابەندن بە مافەكانی مرۆڤەوە. خانمی یەکەمی عێراق و هاوسەری سەرۆک کۆمار لە بابەتێكدا هاتە ناو گفتوگۆكەمانەوە تا بیری هاوسەرەكەی بهێنێتەوە پشتگیری لە بەهێزكردنی پێگەی ژنان بكات و ئەویش هاوڕایی و هیواخوازی خۆی بۆ ئەو بابەتە دەربڕی

هاوسەرەكەی بەرهەم ساڵح، ناوی سەرباخ-ە، كە خەڵكی بۆتان-ە و لە بریتانیا خوێندنی تەواوكردوە و چالاكوانی مافی ژنان-ە، لەكاتی ئەنجامدانی چاوپێكەوتنەكەمان-دا لە تەنیشتیدا دانیشتبو، لە بابەتێكدا هاتە ناو گفتوگۆكەمانەوە تا بیری هاوسەرەكەی بهێنێتەوە پشتگیری لە بەهێزكردنی پێگەی ژنان بكات و ئەویش هاوڕایی و هیواخوازی خۆی بۆ ئەو بابەتە دەربڕی.دەكرێت بیربكەینەوە: هەوڵبدە لە هزرتدا هەمان وێنەی عێراق لە عەرەبستانی سعودیە وێنا بكەیت، ئەو وڵاتەی ئیدارەی ترەمپ بە یەكەمین هاوڕێی وڵاتەكەمانی دادەنێت لەناو وڵاتانی عەرەبیدا، مەلیك سەلمان، پادشای سعودیە، سەرۆكێكە كە لە وڵاتەكەیدا حوكمی رەهای هەیە و سەرپەرشتی سیستەمێك دەكات كە پەیڕەوی لە یاساكانی لەسێدارەدان و ناهاوسەنگی ئایینی و دژ بە ژنان و زۆرداری دەكات.  پادشای سعودیە و كوڕەكەی (شازادە موحەممەد بن سەلمان) ئەو پیاوەی بە كوشتنی جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی نێودەوڵەتی تاوانبارە، بون بە هۆكاری جەنگێكی وێرانكەر لە یەمەن، ئایا ئەمە ئەو ولاتەیە كە دەبێت وەك هاوڕێی یەكەمی وڵاتەكەمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵیبژێرین؟هەر بۆ دڵنیابون، ئاستەنگێكی سەرەكی لەبەردەم بەرەوپێشچونی پەیوەندیەكانی نێوان عێراق و نەتەوە یەكگرتوەكان-دا هەیە ، ئەو ئاستەنگەش زیادبونی هەژمون و هێزی ئێران-ە لە سنوری دراوسێكانیەوە بەرەو رۆژئاوا. شەڕی دژ بە داعش رێگەیخۆشكرد بۆ ئەو میلیشیایانە كە ئێران پشتگیریانلێدەكات، تا بتوانن ئاسایشی عێراق كۆنترۆڵبكەن.

(ئەوەی جێگەی سەرنجە، روانگەكانی عێراق بۆ ئێران لە ماوەی ساڵانی رابردودا كەمبونەوەی بەخۆوە بینەوە، ئەوەش بەشێوەیەكی زۆر بۆ زیاتربونی رۆڵ و هەژمونی ئێران لە گەمە سیاسیەكان-دا دەگەڕێتەوە). مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكان، لەبارەی پێچەوانەبونەوەی ئەو سزایانەی شیعەكان و میلیشیاكانی عێراق و ئەو سیاسیە عێراقیانەی پەیوەندیان لەگەڵ ئێران-دا هەیە ئەنجامیدەدەن هۆشداریداوە.

كاتێك سەرۆك ئەمریکا رایگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەبێـت بە مەبەستی چاودێریكردنی ئێران لەو خاكەدا بەكاربهێنرێن، ساڵح بە راشكاوی ئەو لێدوانەی رەتكردەوە و ئاماژەی بەوەدا هێزە ئەمریكیەكان تەنها بە مەبەستی هاوكاریكردنی هێزەكانی عێراق لە روبەروبونەوەی تیرۆردا لەو خاكەدانساڵح ئاماژەی بەوەشدا، عێراق گرنگیدەدات بە باشكردنی پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئێران كە سنورێكی دورودرێژیان پێكەوە هەیە.

چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، كاتێك سەرۆك ترەمپ رایگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەبێـت بە مەبەستی "چاودێریكردنی ئێران" لەو خاكەدا بەكاربهێنرێن، ساڵح بە راشكاوی ئەو لێدوانەی رەتكردەوە و ئاماژەی بەوەدا هێزە ئەمریكیەكان تەنها بە مەبەستی هاوكاریكردنی هێزەكانی عێراق لە روبەروبونەوەی تیرۆردا لەو خاكەدان. عێراق دەبێت ئارامبگرێت و پێویستی بە گەشەپێدانی ئاشتی هەیە، ویلایەتە یەكگرتوەكان دەتوانن هاوكاربن و هاوكاریشیانكردوە، ئێمە هاوكاریەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان بەرزدەنرخێنینلەمیانی گفتوگۆكەیدا لەگەڵ من، ساڵح رونیكردەوە پێیخۆشە لە چارەنوس و داهاتوی وڵاتەكەیدا، لە بوارەكانی وەبەرهێنان و پەروەردە و گەشەپێدان-دا  ئەمریكیەكان بە چالاكی ببینێت.

وتیشی "عێراق دەبێت ئارامبگرێت و پێویستی بە گەشەپێدانی ئاشتی هەیە، ویلایەتە یەكگرتوەكان دەتوانن هاوكاربن و هاوكاریشیانكردوە، ئێمە هاوكاریەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان بەرزدەنرخێنین."بڕیاردەرانی سیاسی و خەڵكی ئاسایی ئەمریكا پێویستە گوێبگرن و بزانن ساڵح دەیەوێت چی بڵێت

 

بڕیاردەرانی سیاسی و خەڵكی ئاسایی ئەمریكا پێویستە گوێبگرن و بزانن ساڵح دەیەوێت چی بڵێت، دەتوانین پشتبكەینە عێراق تا بەتەواوی بچێتە ژێر كاریگەری ئێران-ەوە، یاخود دەتوانین دوبارە لەگەڵ ئەو وڵاتەدا كاربكەینەوە و بە عێراقیەكانی پیشانبدەین كە بەراستی دەمانەوێت پشتیوانی لە ئاواتە دیموكراتیەكانیان بكەین، ئێمە ئێستا هەلێكمان لەبەردەستدایە كە نابێت لەدەستیبدەین.

کریستیان کاریڵ نوسەرێکی دیاری رۆژنامەی واشنتن پۆست ئەو چاوپێکەوتنەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجامداوە








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending