هەواڵی کوردستان ئێستا

د. گەلاوێژ: ئەمڕۆ خوێندن بە سیستمی ئەلیكترۆنی دەست پێدەكاتەوە

د. گەلاوێژ: ئەمڕۆ خوێندن بە سیستمی ئەلیكترۆنی دەست پێدەكاتەوە
د. گەلاوێژ: ئەمڕۆ خوێندن بە سیستمی ئەلیكترۆنی دەست پێدەكاتەوە

2020-05-02 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پڕۆسەی خوێندن بە سیستمی ئەلیكترۆنی لە ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاش لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، سیستمەكە گونجاوە بۆ قۆناغی ئێستا و بەرژەوەندیی قوتابیانیش لە بەرچاو گیراوە.

د. گەلاوێژ عوبێد، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە پڕۆسەی خوێندن بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەست پێدەكاتەوە و كۆد بۆ ھەموو قوتابیان نێردراوە و قوتابیان دەتوانن وانەكان بخوێنن و چاتیش لەگەڵ مامۆستا بكەن بۆ پرسیاركردن، ئەمە بۆ خوێندنی ئامادەیی و ناوەندی، ئەو بابەتانەی لەنێو پڕۆگرامی خوێندنن، بە ڤیدیۆ تۆمار كراون و بۆ قوتابیان دەنێردرێن".

بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: "سیستمەكە بۆ خوێندنی ئەمساڵ زۆر گونجاوە، چونكە بە ھۆی نەبوونی دەوامەوە نەتوانراوە پرۆگرامەكان تەواو بكرێن و خوێندنی ئۆنڵاینیش بە ھۆی كێشەی كارەبا و ئینتەرنێت ئاستەنگی لەپێشە، لەبەر ئەوەش پێمان وایە بەو شێوەیە سوودی زۆری دەبێت بۆ پڕۆسەی خوێندن".

پەیوەست بە پۆلی ١٢ی ئامادەیی، د. گەلاوێژ روونی كردەوە: "بێگومان لە ھەندێ ناوچە و قوتابخانە جیاوازی ھەیە، لەوانەیە لە ھەندێ شوێن كەم و زیاد ھەبێت لە خوێندنی وانەكان، وەزارەتی پەروەردە ماددەكانی تەرك و ئەوانەیشی بۆ ئەزموونەكان دەشێت ئاشكرا دەكات و ھەموو یەك دەخرێت كە تا كوێ بۆیان ھەژمار دەكرێت".

 

قائید میرۆ