دەروازەى پشتە دەکرێتەوە
2020-05-02 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵک – بەشی هەواڵ بڕیارە لەسبەینێ یەک شەممەوە دەروازەى پشتە بەڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا بکرێتەوە. لەنوسراوێکی بەڕێوەبەراتی گشتى گومرگی هەرێمدا، کە ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێم کراوە، باس لەئەوەکراوە، لەسبەینێوە لەسەر فەرمانى وەزیری دارایی و ئابووری دەروازەى پشتە بەمەبەستى جوڵەى بازرگانی بکرێتەوە. ئەوەش خراوەتەڕوو، پێویستە پەیڕەوی سەرجەم ڕێکارە تەندروستییەکان بکرێت بەتایبەت خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا.