پێكهاته‌كان پشتگیری له حكوومه‌ت ده‌کەن
هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، وه‌كو پێكهاته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگیریی ته‌واوی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن و، گوتیشی به‌غدا هه‌ر هه‌نگاوێك دژی هه‌رێم بنێت، دژی پێكهاته‌كانیشه.
ئایدن مه‌عرووف، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: 'ئێمه وه‌كو پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان پشتگیریی ته‌واو له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و حکوومەتی هەرێم هه‌ر هه‌نگاوێك بنێت ئێمە پشتگیریی لێ ده‌كه‌ین و حكوومه‌تی عێراق و به‌غداش هه‌ر هه‌نگاوێك دژی هه‌رێمی كوردستان بنێن، بە بۆچوونی ئێمە دژایه‌تیكردنی پێكهاته‌كانیشه، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێم ده‌یكات فشاره و كارێكی سیاسییه و، ناكرێت مووچه تێكه‌ڵ به كاری سیاسی بكرێت."
ئایدن مه‌عرووف گوتیشی: 'تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق و دەبێ به‌پێی ده‌ستوور مافه‌كانی هه‌رێم بدرێت، بۆیه ناكرێت هه‌ر جارێك قه‌یرانێك بێته پێش مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببڕن و ده‌ست بۆ مووچه ببه‌ن، بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین کە پێویستە حكوومه‌تی عێراق به زووترین كات مووچه ڕه‌وانه بكه‌ن و له‌م دۆخه‌شدا له هه‌موو كاتێك زیاتر پشتگیری له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، چونكه ئێستا كاتی ئه‌وه نییه ناكۆكی هه‌بێت و پێویسته هه‌موو لایه‌ك پشتگیری له حكوومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن."
مه‌عرووف باسی له‌وه‌ش كرد: "به‌غدا نه‌ك ته‌نها له هه‌رێم، بگره له عێراقیش مافی ئێمه ده‌خۆن و ئێستا كه حكوومه‌ت دروست دەكرێت پێكهاته‌كان له ده‌ره‌وه‌ی خواستی خۆیان به‌شدارییان پێ كراوه و له خۆیانه‌وه كه‌سیان بۆ ئێمه داناوه، ئه‌مه‌ش نادادپه‌روه‌رییه له عێراق و ناكرێت بۆچوونی پێكهاته‌كان نادیده بگیرێت، بۆیه پێویسته ڕای پێكهاته‌كان وه‌ربگیرێت."
بڵند ئیبراهیم