هەواڵی کوردستان ئێستا

جێگری ئەبوبەکر بەغدادی لە کەرکوک دەستگیرکرا

جێگری ئەبوبەکر بەغدادی لە کەرکوک دەستگیرکرا
جێگری ئەبوبەکر بەغدادی لە کەرکوک دەستگیرکرا

2019-12-03 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

شانەی نهێنی راگەیاندنی ئاسایشی عێراقی راگەیاند، كە ئەمڕۆ پۆلیسی حەویجە توانیویانە تیرۆریستی داواكراو و جێگری ئەبوبەكر بەغدادی لە شاری كەركوك دەستگیربكەن.

لەبەیاننامەیەكدا، شانەی نهێنی راگەیاندنی ئاسایشی عێراقی راگەیاند، دوای وەرگرتنی زانیاری ورد لەلایەن پۆلیسی حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركوك، توانرا ئەبو خەلدون جێگری ئەبوبەكر بەغدادی ئەمیری پێشوی رێكخراوی چەكداری داعش لەناو شوقەیەك لە ناوچەی یەكی ئازار دەستگیربكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەكاتی دەستگیركردنیدا ناسنامەیەكی ساختەی پێبوە بەناوی شەعلان عوبید، ئەو تیرۆرستە وەك جێگری ئەبوبەكر بەغدادی كاری كردوە و پێشتریش پۆستی ئەمیری سەربازی رێكخراوەكەی لە پارێزگای سەڵاحەدین هەبوە.