English | عربي

كەشناسی: باران و لافاو دەستپێدەكاتەوە


كەشناسی: باران و لافاو دەستپێدەكاتەوە

2019/03/23 | 19:15

(هەواڵ كوردستان)- كەشناسی هەرێم رایگەیاند بەهۆی كاریگەری دوو شەپۆلەوە بارانبارین لەناوچەكانی هەرێم دەستپێدەكاتەوەو لەهەندێك ناوچەش مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی‌ و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە pukcc .net لەبارەی كەشوهەوای هەرێمەوە راگەیاند: بەهۆی كاریگەری هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سور لەسەر هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ 23ی ئاداری 2019، بارانبارین دەستپێبكاتەوە لەزۆربەی ناوچەكاندا بەشێوەی بچڕبچڕ كە هەندێكجار هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت.

رونیشیكردۆتەوە: سبەینێ یەكشەممە بارانبارینەكە زیاتر دەبێت و لەكاتەكانی شەودا تا بەرەبەیانی رۆژی دوو شەممە بەتایبتی لەباشوری پارێزگای هەولێرو كەركوك و گەرمیان، بەتایبەتی تر لەناوچەكانی (دیبەگە گوێر، مەخمور، قەراج، دووز خورماتوو، كفری، ئامرلی، حەویجە) مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاویان هەیە.

كەشناسی دەشڵێت: ئەم شەپۆلی بارانبارینە تا كۆتای هەفتە بەشێوەیەكی نمە بارانێكی بچڕ بچڕ لەكات و شوێنی جیاوازد ابەردەوام دەبێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending