هەواڵی کوردستان ئێستا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر: سەرکردەیەکی داعشمان لە کەرکوک دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر: سەرکردەیەکی داعشمان لە کەرکوک دەستگیرکرد
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر: سەرکردەیەکی داعشمان لە کەرکوک دەستگیرکرد

2024-07-23 23:18:02 - سەرچاوە: کەناڵ8


بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دژەتیرۆری رایگەیاند، بە هەماگەنگی لەگەڵ هەواڵگری و ئاسایشی کەرکوک توانییان سەرکردەیەکی باڵای داعش لە سنوری ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک دەستگیر بکەن. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بڵاویکردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی کەرکوک، بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری کەرکوک، بە پاڵپشتی یەکەی سواتی پۆلیسی کەرکوک، توانییان لە ئۆپەراسیۆنێکدا سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی 'داعش' لە سنوری ناحیەی شوان دەستگیربکەن. لە راگەیەنراوی دژەتیرۆر ئاماژە بەوەشکراوە، تیرۆرستی داواکراو بەناوی (ع، م، ئـ) کە سەرکردەی رێکخراوەکە بووە لە بەناو "ویلایەتی دیجلە"، لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوبووە. ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو تیرۆرستە ئەندام بووە لە بەشێکی رێکخراوەکە بەناوی "دیوانی جوند"