هەولێر.. بە بۆنەی سەری ساڵەوە ژمارەیەك ئاھەنگ بەڕێوە دەچن
هەولێر-KDP.info- لە ھەرێمی كوردستان ئامادەكاری كراوە بۆ پێشوازیكردن لە ساڵی نوێی زایینی و گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاریش ئاشكرای كرد، بڕیارە ژمارەیەك ئاھەنگ بە بۆنەی سەری ساڵەوە بەڕێوە بچن و ئامادەكاریی تەواو بۆ پێشوازیكردن لە ساڵی نوێ كراوە.
نادر رۆستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی ئاھەنگەكانی سەری ساڵ لە ھەرێمی كوردستان كراوە و لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاردا ژمارەیەك پلان بۆ پێشوازیكردن لە ساڵی نوێ گیراونەتە بەر، لەوانەش ھەماھەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەكانی گشتیی گەشتوگوزار لەگەڵ كەرتی تایبەت و لایەنە پەیوەندارەكاندا".
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار ئاژەمەی بۆ ئەوەش كرد: "ژمارەیەك ئاھەنگ لە شوێنە جیاوازەكان بەڕێوە دەچن و لەنێو سەنتەری شارەكانیش پارێزگاكان ژمارەیەك چالاكی بەڕێوە دەبەن".
لەبارەی ھاتنی گەشتیاران بۆ ھەرێمی كوردستان، رۆستی دەڵێت: "ھەرچەندە ئامادەكاری كراوە بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران، بەڵام بە ھۆی ئاڵۆزییەكانی عێراق و بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكان، ئێمە پێشبینی بۆ ژمارە ناكەین، چونكە رەوشی عێراق ئاڵۆزە، ھەرچەندە پێشبینی دەكەین ھاووڵاتیانی ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بۆ بەسەربردنی كەشێكی ئارام و بەشداریكردن لە جەژنی سەری ساڵ، سەردانی ھەرێمی كوردستان بكەن".
قائید میرۆ