بەرگریی شارستانیی سلێمانی: داوا دەکەین رێگەی ئەزمەڕ و گۆیژە دابخرێت
2024-07-29 20:18:03 - سەرچاوە: کەناڵ8
بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، بۆ رێگریكردن لە كەوتنەوەی ئاگر، داوامانكردووە رێگەی چیای ئەزمەڕ و گۆیژە دابخرێت تاوەكو ئەو رەشەبا بەهێزە كۆتایی دێت كە سلێمانی گرتووەتەوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی رایگەیاند، تیمەکانیان توانیویانە بەماوەیەکی کەم، ئاگرەکەی شاخی ئەزمڕ کۆنتڕۆڵبکەن و لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارى کەوتنەوەی ئاگرەکە و خەمڵاندنی زیانەکانی پێکهیندراوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانی ئاماژەی بەوەشکرد، پێشنیازیان کردوە، بۆ ئەمشەو ریگای چوون بۆ شاخی ئەزمڕ و گۆیژە دابخرێت. نوێدەکرێتەوە..