English | عربي

بەوێنە.. خانمە گۆرانیبێژێکی عەرەب لەلایەن ھاوسەری پێشوویەوە لێی دەدرێت


بەوێنە.. خانمە گۆرانیبێژێکی عەرەب لەلایەن ھاوسەری پێشوویەوە لێی دەدرێت

2019/03/25 | 09:55

(هەواڵ كوردستان)-

شاھیناز زیائەدین، خانمە گۆرانیبێژ و سوپەرستاری عەرەب، لەلایەن ھاوسەری پێشوویەوە لێی دەدرێت و وێنەی برینداربوونی خۆیشی بڵاو کردەوە.

شاھیناز لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، وێنەیەکی خۆی لە کاتی برینداربوونی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: "ھاوسەری پێشووم بەم شێوەیە لێی داوم و برینداری کردووم".

ئەو خانمە گۆرانیبێژە بەم شێوەیە باسی ڕووداوەکەی کردووە: " ئیھاب، کە دەکاتە ھاوسەری پێشووم، لە شەقامی ئەندازیاری لە میسر لە خۆم و دایکمی داوە و نەیھێشتووە کوڕەکەم ببینم".

میدیا عەرەبییەکان بەشێوەیەکی فراوان ھەواڵ و بەدواداچوونی جۆراوجۆریان لەمبارەیەوە بڵاو کردووەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت دەزگا و چالاکوانی ئافرەتان لە میسر ھەڵوێستی توندیان بەرانبەر ئەم کارە ھەبێت.

شاھیناز ساڵی 2014 ھاوسەرگیری لەگەڵ ئیھاب کردووە، بەڵام چەند ساڵێکە لە ھاوسەرەکەی جیا بووەتەوە، کوڕێکیان بە ناوی مالیک ھەیە.

شاھیناز زیائەدین، خەڵکی میسرە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانییە، ھەروەھا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی وڵاتەکەی.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending