English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



مه‌ترسی لافاو روو دەكاتە بەنداوەكان

2019/03/25 | 11:00

(هەواڵ كوردستان)- له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا، ئاستی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان بڕی 23سانتیمه‌تر زیادیكردوه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كه‌ش بڕی كۆی ئاوی گلدراوی به‌نداوه‌كه‌ی ئاشكراده‌كات و په‌یامێكیش ئاڕاسته‌ی هاووڵاتیان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت”له‌ نزیك چه‌م و زێی سیروان دوور بكه‌ونه‌وه‌، چونكه‌ مه‌ترسی لافاو هه‌یه‌”.

ره‌حمان خانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، رايگه‌یاند:له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا (23) سانتیمه‌تر ئاستی ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان زیادیكردوه‌، بۆیه‌ به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌پۆلی باران بارینیش، به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌ به‌نداوه‌كه‌ زیادكراوه‌.

وتیشی:”حاڵه‌ته‌كه‌ ئاساییه‌و ئه‌و ئاستی ئاوه‌ی كه‌ دیاریكراوه‌ بۆ به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان له‌ژێر ئاستی مه‌ترسیداردا نییه‌، بۆیه‌ هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه‌ نییه‌”.

ره‌حمان خانی ئاشكراشیكرد، به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو، بڕی (9) مه‌تر و 50 سانتیمه‌تر ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه‌ زیادیكردوه‌و له‌ئێستاشدا كۆی ئاوی گلدراوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان گه‌یشتۆته‌ بڕی ملیارێك و 860ملیۆن مه‌تر سێجا.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان په‌یامێك ئاڕاسته‌ی هاووڵاتیان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ ده‌كه‌ونه‌ خوارووی به‌نداوه‌كه‌ له‌سه‌ر زێی (سیروان)، ئاگاداری دۆخه‌كه‌بن و دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ نزیك چه‌م و زێیه‌كه‌، چونكه‌ مه‌ترسی لافاو هه‌یه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending