English | عربي

ئەردۆغان لەبارەی كڕینی دراوی بیانیەوە هەڕەشە دەكات


ئەردۆغان لەبارەی كڕینی دراوی بیانیەوە هەڕەشە دەكات

2019/03/25 | 11:00

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-دوای ئەوەی لیرەی توركی بەشێک لە بەهاکەی لەدەستدا و بەڕێژەی لەسەدا چوار دابەزینی بەخۆوەبینی، سەرۆك كۆماری توركیا لە لێدوانێكیدا لەبارەی كڕینی دراوی بیانی هەڕەشەی كرد.لەمیانی كۆبونەوەیەك تایبەت بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی توركیا، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، "ئەوانەی بەهیوای دابەزینی نرخی لیرە دراوی بیانی دەكڕن، بە سەختی باجی ئەو كارەیان دەدەن"، وتیشی، "وەزارەتی دارایی وڵاتەكەی لێپێچینەوە لەو كارە دەكات".هەندێك كەس هەوڵدەدەن لە ڕێگەی دابەزاندنی نرخی لیرە بەرامبەر بە دراوی بیانی فشار بخەنە سەر توركیا 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەندێك كەس هەوڵدەدەن بە هاوكاری بەشێك لە هاوكارانیان لە توركیا لەڕێگەی دابەزاندنی نرخی لیرە بەرامبەر بە دراوی بیانی فشار بخەنە سەر توركیا".ئەردۆغان لەوبارەیەوە هۆشداریدا بەو كەسانەی لەو كارانەوە تێوەگلاون و وتی، "ناسنامەی هەموتان دەزانین و ئاگادارین كە چی دەكەن، باش بزانن دوای هەڵبژاردنەكان دەبێت باجێكی سەخت بدەن".ئەردۆغان ناوی ئەو كەسانەی روننەكردەوە، كە لە لێدوانەكەیدا بەئامانجی گرتبون، بەڵام بەڕێوەبەرانی بانك و بازاڕ لە توركیا رایانگەیاند، دەستیانكردوە، بە لێكۆڵینەوە لەبارەی راپۆرتێكی "جەی پی مۆرگن" كە تایبەت بوە بە بانك-ەوە و بوەتە هۆی ناكۆكی لە بۆرسەی ئیستەنبوڵ و زیانی بە ناوبانگی بانكەكان گەیاندوە.لیرەی توركی  بەڕێژەی زیاتر لە سەدا چوار دابەزینی بەخۆوە بینی

 

ئەوە لەكاتێكدایە، هەینی رابردو 22ی ئازار، لیرەی توركی  بەڕێژەی زیاتر لە سەدا چوار دابەزینی بەخۆوە بینی و بەوەش ئابوری توركیا گەورەترین زیانی ڕۆژانەی خۆی لە ماوەی قەیرانەكانی وڵاتەكەیدا تۆماركرد، كە لە مانگی ئاب-ی ساڵی رابردوەوە ئەو قەیرانە ئابوریانە دەستیپێكردوە، ئەوەش نیگەرانی دروستكردوە لەبارەی هاوڵاتیانی توركیاوە كە بەوهۆیەوە زیاتر دراوی بیانی بكڕن.بەپێی راگەیەندراوەكانی بانكی ناوەندی توركیا، ئەو بڕە دراوە بیانیەی لەئێستادا لای هاوڵاتیانی توركیا-یە لە ماوەی هەفتەی رابردودا بەرزترین رێژەی پێوانەیی  تۆماركردوە و ئەوەش بەگوێرەی شارەزایانی بواری ئابوری ئاماژەیە بۆ پاشەكشە لە متمانەكردن بە لیرەی توركی.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending