English | عربي

داعش هێرشی كردە سەر گێڵگەیەکی كۆمپانیای نەوتی باكوور


داعش هێرشی كردە سەر گێڵگەیەکی كۆمپانیای نەوتی باكوور

2019/03/25 | 11:05

(هەواڵ كوردستان)-

تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر گێڵگەی نەوتی (عەلاس) كە دەكەوێتە سنووری زنجیرە چیای حەمرین.

 

بەپێی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كۆمپانیای نەوتی باكوور كە وێنەیەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە و تێیدا هاتووە، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر گێڵگەی نەوتی عەلاس، بەڵام لەلایەن پۆلیسی گێڵگە نەوتییەكەوە رووبەڕووی تیرۆریستان بوونەوە و ئەو هێرشەی داعشیان تێكشكاند.

 

راگەیاندراوەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەك لە تیرۆریستان كوژران و بریندار بوون.

 

گێڵگەی نەوتی عەلاس دەكەوێتە سنووری زنجیرە چیای حەمرین و ناوچەكە لەڕووی ئیدارییەوە ئێستا سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینە، بەڵام سەر بە كۆمپانیای نەوتی باكوورە و بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز) پێشتر داعش بۆ ماوەیەك دەستی بەسەر ئەو گێڵگەیەدا گرتبوو و نەوتی ئەو گێڵگەی لە بازاڕی رەشدا دەفرۆشت.

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending