هەواڵی کوردستان ئێستا

سودانی لەگەڵ فراکسیۆنەکانی یەکێتی و بابلیۆن لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە

سودانی لەگەڵ فراکسیۆنەکانی یەکێتی و بابلیۆن لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە
سودانی لەگەڵ فراکسیۆنەکانی یەکێتی و بابلیۆن لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە

2024-08-02 18:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8


بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، سبەی شەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بابلیۆن لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک و هەڵبژاردنی پارێزگار لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبن. بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، سبەینێ هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و فراکسیۆنی بابیلۆن لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە. کۆبوونەوەی ئەو دوو فراکسیۆنەی کەرکوک لەگەڵ سودانی لە بەغدا دەبێت و باس لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک و هەڵبژاردنی پارێزگار دەکرێت. هەفتەی رابردوو، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنی عەرەبی و تورکمانی  ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر پرسی پیکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە کۆبووەوە.