هەواڵی کوردستان ئێستا

دوای جەژن هاوپەیمانان دەست بە مەشق و راهێنانی پێشمەرگە دەكەنەوە

دوای جەژن هاوپەیمانان دەست بە مەشق و راهێنانی پێشمەرگە دەكەنەوە
دوای جەژن هاوپەیمانان دەست بە مەشق و راهێنانی پێشمەرگە دەكەنەوە

2020-05-03 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بە هۆی ئەوەی هاوپەیمانان هەست بە مەترسیی داعش دەكەن و ئاگاداری هەموو كردەوە و جموجۆڵێكی تیرۆریستانن، بڕیاریان داوە بەردەوام بن لە ئەنجامدانی مەشق و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە و بڕیارە دوای جەژنی رەمەزان دەست بە مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە بكرێتەوە.

لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "جموجۆڵی داعش زۆر زیادی كردووە، بە تایبەت لە ناوچە كوردستانییەكان و هاوپەیمانانیش بەردەوام چاودێریی داعش دەكەن و ئاگاداری جموجۆڵ و كردەوەكانی داعشن، كە زۆر جار خۆیان زانیاری بۆ ئێمە رەوانە دەكەن، بۆیە بڕیاریان داوە  كە بەردەوام بن لە هاوكاریكردن و ئەنجامدانی مەشق و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە".

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە روونیشی كردەوە: "لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی نەخۆشیی كۆرۆنا و دواتریش هاتنی مانگی رەمەزان، مەشق و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە لەلایەن هاوپەیمانانەوە راگیرا، بەڵام بڕیاریان داوە دوای جەژنی رەمەزان جارێكی دیكە دەست بە مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە بكەنەوە".

 

بڵند ئیبراهیم