بەرپرسێکی ئێران: "ئەگەری ھەیە حزبوڵڵای لوبنان سنووری ھێرشەکەی بۆسەر ئیسرائیل بگۆڕێت"
2024-08-04 11:30:06 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو
گوتەبێژی نوێنەرایەتی ھەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەگەری ھەیە، حزبوڵڵای لوبنان ھێرشی فراوانتر و قووڵتر بۆسەر ئامانجەکانی ئیسرائیل ئەنجام بدات.