وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای ئازاد کردنی ڕۆژنامەوانان دەکات
2020-05-03 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا
وەزارەتی دەروەی ئەمریکا دەڵێت لەکاتێکدا پێویستە کاربەدەستان نێوەندە میدیاییە سەربەخۆکان بپارێزن، حکومەت هەن بە مەبەست زانیاری هەڵە بڵاودەکەنەوە و هێزیش بەکاردەهێنن تا ڕێگە لەڕۆژنامەوانانی بێلایەن بگرن، لەوەی زانیاری ڕاست و بە سود بڵاوبکەنەوە.