لە عێراق بە بڕیاری دادگا بە ناو سێ پارتی سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستيی پەکەکە ھەڵوەشێندرانەوە
2024-08-06 01:15:06 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو
بە بڕیاری دەستەی دادوەریی ھەڵبژاردنەکانی سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق، بەناو پارتەکانی "ئازادی دیموکراتی ئێزدی، بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی و تەڤگەری ئازادی" کە سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستيی پەکەکەن، ھەڵوەشێندرانەوە و بارەگاکانیشیان دادەخرێت.