نزیکەی نیوەی دانیشتوانی تورکیا قەرزداری بانکەکانن
2024-08-10 15:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8
ساڵی رابردوو، لە کۆی85 ملیۆن دانیشتووی تورکیا و باکوورى کوردستان،40.7 ملیۆن کەس قەرزیان لە بانکە جۆراوجۆرەکان کردووە، تێكڕای قەرز بۆ هەر کەسێک لە 57 هەزار لیرەوە گەیشتووەتە 81 هەزار لیرە.