هەواڵی کوردستان ئێستا

راگەیەندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە لەبارەی دانانی پارێزگاری کەرکوک

راگەیەندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە لەبارەی دانانی پارێزگاری کەرکوک
راگەیەندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە لەبارەی دانانی پارێزگاری کەرکوک

2024-08-12 18:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8


مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بانگهێشتی سەرجەم لایەنە بەشداربووەکانی پارێزگای کەرکوک دەکەین ناکۆکییەکان وەلابنێن. دەقی راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (١٢/٨/٢٠٢٤) مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان کۆبۆوە، لە کۆبونەوەکەدا پیرۆزبایی دەستنیشانکردنی پارێزگارێکی کورد بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن بۆ کەرکووک کرا و  جەخت لە پابەندبوون بە سیاسەت و رێبازی سەرۆک مام جەلال بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیایە لەنێوان سەرجەم پێکهاتە رەسەنەکانی ئەو شارە کرایەوە.  لە کۆبونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سەرکەوتنە بەتەنها هی یەکێتی و کورد نیە، بەڵکو دەستکەوتە بۆ هەموو کەرکوکییەکان بەسەرجەم