گرژیی و ئاڵۆزی لەنێو پەرلەمانی تورکیا دروستبوو
2024-08-16 16:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8
دانیشتنی پەرلەمانی تورکیا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ناکۆکییەکانی دادگای باڵا و دادگای دەستوریی بۆ دیاریکردنی چارەنووسی جان ئاڵتای بەرێوەچوو و لە کاتی تاوتوێکردنی بابەتەکە، گرژی لە نێو پەرلەمانتاران دروستبوو و پەرلەمانتارێکی پارتی دەم برینداربوو. ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا لەبارەی ناکۆکییەکانی دادگای باڵای تورکیا و دادگای دەستوریی ئەو ڵاتە لەبارەی جان ئاتاڵای دانیشتنێکی ئەنجامدا، پێکهەڵپژان لەنێوان پەرلەمانتارانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن روویدا و پەرلەمانتارێکی پارتی دەم بریندار بوو. لە کاتی گفتوگۆکاندا پێکهەڵپژان لەنێوان پەرلەمانتارانی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن و ئاکپارتی روویدا و گوڵستان کۆچیغیت، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەم رووخساری بریندار بوو. ئەوەش لە کاتێکدایە، پەرلەمانی تورکیا بڕیاری دادگای باڵای تورکیا بۆ لێسەندنەوەی مافی پەرلەمانتاریی لە