حكوومه‌تی هه‌رێم به‌بڕی ملیارێك و 600 ملیۆن دینار ڕێگاوبانی هه‌ڵه‌بجه نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه"
هەڵەبجە -KDP.info- به بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیران، مه‌سروور بارزانی، ڕێگاوبانی ده‌روازه‌كانی ته‌واوی كوردستان نۆژه‌ن كرانه‌وه، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ، ئه‌نجومه‌نی وزیران ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه به‌بڕی ملیارێك و 600 ملیۆن دینار ڕێگاوبانی هه‌ڵه‌بجه نۆژه‌ن بكرێته‌وه.
كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕێگاوبانی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه بۆ ته‌رخانكردنی پاره‌ی پێویست و تایبه‌ت به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه".
كاوه عه‌لی گوتیشی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی یه‌ك ملیار و 600 ملیۆن دیناری ته‌رخان كردووه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانی هه‌ڵه‌بجه، كه چه‌ندین ڕێگای نێوان هه‌ڵه‌بجه و ناحیه‌كان و ده‌روازه‌ی شار له پلانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌دان، ده‌شبێت پلانی نوێ و كاتی نوێ بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانی هه‌ڵه‌بجه دابندرێت، كه ئێستا له وه‌رزی زستانداین".
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: "له به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمدا بۆ بهجووتسایدكردنی ڕێگای نێوان شار و پارێزگا و مه‌رزه‌كان، چه‌ند ڕێگایه‌كی نێوان هه‌ڵه‌بجه و ده‌روازه بازرگانییەکان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌رنامه‌ی بەجوویسایدکردندان".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ