سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ند سه‌عید گابارى ده‌كات
هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی کۆچی دوایی هونەرمەند سەعید گاباری لە کەسوکارەکەی دەکات و رایدەگەیێنێت سه‌عید گابارى "ده‌نگێكى به‌سۆز و ڕه‌سه‌نى كوردییه و دوای خۆی ئه‌رشیڤێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى مۆسیقا و گۆرانى جێدەهێڵێت".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەعید گاباری لە نەخۆشخانەی سەردەمی هەولێر کۆچی دوایی کرد. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "به‌داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دوایى هونه‌رمه‌ندى ناودارى كوردستان خوالێخۆشبوو سه‌عید گاباریم پێگه‌یشت. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى ده‌كه‌م و هاوسۆز و هاوخه‌میانم. خواى مه‌زن گیانى به به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بووریى هه‌موو لایه‌ك بداته‌وه".
نێچیرڤان بارزانی، سه‌عید گابارى بە ده‌نگێكى به‌سۆز و ره‌سه‌نى كوردی ناودەبات کە "ساڵانێكى دوور و درێژ خزمه‌تى گۆرانى و مۆسیقاى كوردى كردووه و له سه‌رده‌مى شۆڕشدا چه‌ندین سروود و گۆرانى به‌جۆشى بۆ خه‌بات و پێشمه‌رگه چڕیوه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "سەعید گاباری ئه‌رشیڤێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى مۆسیقا و گۆرانى له دواى خۆى جێده‌هێڵێت و به كار و به‌رهه‌مه‌كانى، یادى ئه‌و وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكى لێهاتوو هه‌میشه به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه".