فرسەت سۆفی: دەبێت لامەرکەزی ئیداری دوور بێت لە ململانێی سیاسی
2020-05-04 00:00:00 - سەرچاوە: kdp
هەولێر-KDP.info- فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەن لامەرکەزیەتی ئیداریی جێبەجێ بکرێت.
راشیگەیاند، هەولێر لە هەموو شوێنێک زیاتر پێویستی بە لامەرکەزییە، بەڵام دەبێت دوور بێت لە ململانێی سیاسی و بەرێکاری یاسایی خۆی بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دابەشکردنی داهاتەکان و تەمویلی پارێزگاکان، هەولێر لە هەموو شوێنێک مەغدوور ترە، ئەمەش بەگوێرەی داتا کە لەبەردەستمانە.
روونیشکردەوە، لامەرکەزی ئیداری بەشێک لە کارنامەی حکوومەت و پارتی و گۆڕان و یەکێتیش لەسەری رێککەوتن.