هەواڵی کوردستان ئێستا

بەشێک لە ناوچە گەشتیارییەکانى هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارین

بەشێک لە ناوچە گەشتیارییەکانى هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارین
بەشێک لە ناوچە گەشتیارییەکانى هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارین

2024-08-26 08:10:10 - سەرچاوە: کەناڵ8


بەڕێوەبەرى گەشتوگوزاری هەڵەبجە دەڵێت، "بەشێک لە ناوچە گەشتیارییەکانى هەڵەبجە هیچ خزمەتگوزارییەکیان نییەو ئەوەش کاریگەرى لەسەر چوونى گەشتیاران دروستکردووە." چیا قاسم، بەڕێوەبەرى گەشتوگوزاریى هەڵەبجە، بە کەناڵ8ـى گوت، "لە هەڵەبجە 36 ناوچەى گەشتیاریى و 200 بنکەى گەشتیاریى وەک رێستۆرانت و خواردنگەو هۆتێل هەیە، بەڵام بەشێک لەناوچەکان و بنکە گەشتیارییەکان هیچ خزمەتگوزارییەکى رێگاوبان و کارەبایان نییە." چیا قاسم ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوەش کاریگەرى لەسەر ژمارەى گەشتیاران و سەردانى خەڵکى خانەخوێى ناوچەکە دروستکردووە". ئاماژەی بەوەشکرد، "15 کابینەى گەورەى گەشتیارى لە هەڵەبجە دروستدەکرێن و تاوەکو ئێستا حەوت کابینەیان تەواو بوون هەندێکیان لە سەیرانگاى ئاوێسەر دانراون". ئەوەشی خستەڕوو، "کۆمپانییەکى تورکى پرۆژەى کشتوکاڵى بنیاددەنێت کە بلۆک و چیمەنتۆى