پاشماوەی ئەو درۆنەی لە کەرکوک خرایە خوارەوە
2024-08-29 15:40:10 - سەرچاوە: کەناڵ8
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ درۆنێک لە ئاسمانی شاری کەرکوک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى عێراقەوە خرایە خوارەوە بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، بە دژە مووشەک خراوەتەخوارەوە. پەیامنێری کەناڵ8 گوتیشی، لە رێگەی هێزە ئەمنییەکانی کەرکوکەوە لە ناوچەی چیمەن، بە دژەمووشەک لەو درۆنە دراوە و خراوەتە خوارەوە، درۆنەکە لە گەڕەکی 'تسعین' کەوتووەتە خوارەوە. هاوکات، فەرماندەیەکى پۆلیس رایگەیاند، بەهۆى سووتانییەوە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر درۆنەکە نییە و ناسنامەى نەناسراوە، لای خۆیەوە، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک رایگەیاند، درۆنەکە ئاسمانی عێراقی بەزاندبوو و لەلایەن هێزەکانییانەوە خراوەتەخوارەوە. هەر لەو بارەیەوە، بەرگریی شارستانیی کەرکوکیش لەسەر روداوەکە دەڵێت، درۆنەکە لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوون کەوتووەتە خوارەوە. فۆتۆ: نەبەز میقداد-کەناڵ8