هەواڵی کوردستان ئێستا

جێگری ئەبوبەكر بەغدادی لە كەركووك دەستگیر كرا

جێگری ئەبوبەكر بەغدادی لە كەركووك دەستگیر كرا
جێگری ئەبوبەكر بەغدادی لە كەركووك دەستگیر كرا

2019-12-03 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز


سەرچاوەیەكی حكومەتی عێراق بڵاوی كردەوە كە ئەمشەوی سێشەممە ئەبو خەلدونی جێگری ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی كوژراوی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە كەركووك دەستگیر كرا.


شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاوی كردەوە كە بە پێی زانیاریی ورد، هێزێكی پۆلیسی حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركووك، فەرماندەیەكی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشی بە ناوی ئەبو خەلدون لە شوقەیەكی ناوچەی یەكی ئادار دەستگیر كرد، كە پێشتر جێگری بەغدادی بووە.


راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە بەیاننامەیەكدا وێنەیەكی ئەبو خەلدونیشیان بە دەستگیركراوی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەیان بەوە داوە كە ناوبراو ناسنامەیەكی ساختەی بەناوی شەعلان عوبێد پێبووە و خۆی وەكو هاووڵاتیەكی مەدەنی ناساندووە.

ئەبو خەلدون جگە لەوەی جێگری بەغدادی بووە، لە كاتێكی تریشدا ئەمیری سەربازیی پارێزگای سەڵاحەدین بووە.