English | عربي

18 پردی ڕێگەی نێوان كەلار بۆ سلێمانی مەترسیی ڕووخانیان لەسەرە


18 پردی ڕێگەی نێوان كەلار بۆ سلێمانی مەترسیی ڕووخانیان لەسەرە

2019/03/30 | 12:40

(هەواڵ كوردستان)-

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕای دەگەیەنێت 18 پردی ڕێگای نێوان كەلار بۆ سلێمانی مەترسیی ڕووخانیان لەسەرە و پێویستە حكوومەت پردی نوێ لەجێگەیان دروست بکات، چونكە بە كەڵكی بەكارهێنان و چاككردنەوە نایەن.

 

كەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "18 پردی ڕێگای نێوان كەلار ـ سلێمانی و لە هەر ئان و ساتێكدا بێت مەترسیی ڕووخانیان لەسەرە، لەكاتی ڕووخانیشیاندا دەبێت چاوەڕوانی كارەساتێكی دڵتەزێن بین و دواتر هەڵڕشتنی فرمێسك چارەسەر نییە".

 

هاوکات گوتیشی "پێویستە بە هەموو لایەكمانەوە هەموو جۆرە فشارێك درووست بكەین بۆ ئەوەی حكوومەتی هەرێمی کوردستان پردی نوێ لەجێگەی ئەو پردانە دروست، چونكە ئەو پردانە كەڵكی چاككردن و سیانەكردنیان نەماوە".

 

ناوبراو جەختی لەوەش كردەوە "ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەركی خۆیان ڕانەپەڕێنن و كەمتەرخەم بن، دواتر بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقییان دەكەوێتە سەر بەرامبەر بەدانیشتووانی سنوورەكە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending