هەواڵی کوردستان ئێستا

هه‌ولێر.. هه‌فته‌ی داهاتوو 400 پڕۆژه‌ ڕاده‌گه‌یەنرێت

هه‌ولێر.. هه‌فته‌ی داهاتوو 400 پڕۆژه‌ ڕاده‌گه‌یەنرێت
هه‌ولێر.. هه‌فته‌ی داهاتوو 400 پڕۆژه‌ ڕاده‌گه‌یەنرێت

2020-05-05 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر گوتی، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ده‌وام ده‌كه‌ینه‌وه‌ و 400 پڕۆژه‌ ڕاده‌گه‌یەنین و هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێكیش ئاره‌زوو ده‌كات ده‌توانێ به‌پێی ئه‌و ئالیه‌ته‌ی ئاشكرای ده‌كه‌ین داواكاری پێشكه‌ش بكات كه‌ پڕۆژه‌كانیش لە 13 سێكته‌ری جیاوازن.

سامان عاره‌ب، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌كو ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌ست به‌ ده‌وامی فه‌رمیی خۆمان بكه‌ین، له‌سه‌ره‌تای ده‌وامیش 400 پڕۆژه‌ له‌ 13 سێكته‌ری جیاواز ڕاده‌گه‌یەنین، هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێكیش ئاره‌زوو ده‌كات ده‌توانێ داواكاری پێشكه‌ش بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ جێبه‌جێ بكات.

به‌ڕێوەبه‌ری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان گوتیشی، "ئەگەر ده‌واممان ده‌ستی پێكرده‌وه‌ له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا ئالیه‌تی ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش سوودی زۆری بۆ سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌بێت و ده‌بێته‌ ڕه‌خساندنی سه‌دان هه‌لی كار بۆ كرێكاران.

 

بڵند ئیبراهیم