ڤیان سه‌بری بۆ KDP: كورد یه‌ك ده‌نگ ده‌بێت
هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، سبه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی دەخرێتە دەنگدانەوە، به‌ڵام تائێستا ناڕه‌زایه‌تی له‌نێوان شیعه‌كان و سوننه‌كانیش هه‌یه و كوردیش له‌باری ئه‌و پرسەوە یه‌ك ده‌نگ ده‌بێت.
د. ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌باری پێدانی متمانه و ده‌نگدان به كابینه‌ی مسته‌فا كازمی كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ كۆببێتەوە، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له‌نێوان شیعه‌كان بۆ خۆیان و سوننه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی هه‌یه، بۆیه دیارنیه ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه چۆن ده‌بێت.
سه‌بری گوتیشی، "بۆ ده‌نگدان له‌باری كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق فراكسیۆنه كوردیه‌كان یه‌ك ده‌نگ ده‌بن، به‌ڵام له‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كانی دیكه ده‌مینێته‌وه ده‌نگی پێده‌ده‌ن یاخود نا.
بڵند ئیبراهیم