English | عربي

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی:ڕێژه‌ی باران بارینی بلأوكرده‌وه‌


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی:ڕێژه‌ی باران بارینی بلأوكرده‌وه‌

2019/04/01 | 08:35

(هەواڵ كوردستان)- بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ 2019ی بەبەراوورد بە ساڵی رابردوو بڵاوكردەوە.

بە پێی راگەیەنراوەكە ساڵی ڕابردوو لە پارێزگەی هەولێر 282 ملم باران باریوە، بەڵام ئەمساڵ 747 ملم باریوە كە كۆی جیاوازی نێوانیان 464 ملم بارانە، هەروەها لە پارێزگەی سلێمانی ساڵی ڕابردوو 642 ملم باران باریوە و ئەمساڵیش هەزار و 39 ملم باران باریوە كۆی جیاوازیەكەی نێوانیان 396 ملم بارانە.

باسی له‌وه‌شكردوه‌، ساڵی ڕابردوو لە پارێزگەی دهۆك 276 ملم باران باریوە، بۆ ئەمساڵیش 952 ملم باران باریوە كە كۆی جیاوازی نێوانیان 675 ملم بارانە، بەوەش زۆرترین ڕێژەی زیادەی باران بارین لە دهۆكە، لە پارێزگەی كەركوكیش ساڵی ڕابردوو 229 ملم باران باریوە و ئەمساڵیش 418 ملم باران باریوە و كۆی جیاوازی نێوانیان 188 ملم بارانە.

هەروەها لە پارێزگەی هەڵەبجە ساڵی ڕابردوو 401 ملم باران باریوە، بەڵام ئەمساڵ 922 ملم باران باریوە و كۆی جیاوازی نێوانیان 521 ملم بارانە.

       








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending