هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی پەروەردە: بەپێی خشتەیەك دەوام دەست پێدەكەینەوە

وەزارەتی پەروەردە: بەپێی خشتەیەك دەوام دەست پێدەكەینەوە
وەزارەتی پەروەردە: بەپێی خشتەیەك دەوام دەست پێدەكەینەوە

2020-05-06 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- راوێژكاری وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران داوای لە وەزارەتەكان كردووە دەست بە دەوام بكەنەوە و دەشڵێ: "ئێمە وەكو وەزارەت ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەین و تێیدا بەپێی خشتەیەك دەوام دەست پێدەكەینەوە".

بورهان ئەرگوشی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە كە دەوامی فەرمانگە حكوومییەكان دەست پێبكاتەوە و ئەمڕۆش ئێمە وەكو وەزارەتی پەروەردە كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەین و خشتیەك دیاری دەكەین، كە رۆژانە لەلایەن فەرمانبەرانەوە چۆن دەوام بكرێت، بۆ ئەوەی مەترسییان لەسەر دروست نەبێت".

راوێژكاری وەزارەتی پەروەردی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی: "فەرمانبەران هەموو رۆژێك دەوام ناكەن و چاوەرێ دەكرێت هەر فەرمانبەرێك چەند رۆژێك دەوام بكات، بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت و بەپێی رێنماییە تەندروستییەكان دەبێت".

لە قۆناغی یەكەمدا تەنها وەزارەتەكان دەست بە دەوام دەكەن و دوای كۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتوچۆش، سەرجەم فەرمانگەكان دەست بە دەوامی ئاسایی دەكەنەوە، كە 11ی ئەم مانگە دەبێت و دەوامی زانكۆكانیش 16ی مانگ دەست پێدەكاتەوە، بەڵام كاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی قوتابخانەكان دیاری نەكراوە.

 

بڵند ئیبراهیم