عەتوان عەتوانى: حکومەتى هەرێمی کوردستان رازیبووە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت
2024-09-26 18:10:09 - سەرچاوە: کەناڵ8
سەرۆکى لیژنەى دارایی لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، حکومەتى هەرێمى کوردستان رەزامەندیى پیشانداوە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت و بگونجێنرێن لەگەڵ دەستووردا، دووپاتیشیکردەوە کە ئەمساڵ ساڵى چارەسەرکردنى ناکۆکییەکانى نێوان حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان دەبێت.