هەواڵی کوردستان ئێستا

تەلئەڤیڤ بە مووشەک بۆردوومانکرا و بریندار هەیە

تەلئەڤیڤ بە مووشەک بۆردوومانکرا و بریندار هەیە
تەلئەڤیڤ بە مووشەک بۆردوومانکرا و بریندار هەیە

2024-10-01 12:45:09 - سەرچاوە: کەناڵ8


ژمارەیەک مووشەک لە لوبنانەوە ئاڕاستەی تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل کرا و لە چەند شارێک زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە. سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ژمارەیەک مووشەک لە لوبنانەوە ئاڕاستەی تەلئەڤیڤی پایتەخت کراون و زەنگی ئاگادارکردنەوە لە چەند شارێکی سەنتەری ئیسرائیل لێکراوە. ناوچەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی لوبنان رووبەڕووی بۆردوومانی چڕی ئیسرائیل دەبنەوە، ئەو بۆردوومانانەش بێ وێنەن بەراورد بە ئاڵۆزییەکانی پێشوو. پێشتریش سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانی وڵاتە دەستیان کردووە بە هێرشکردنە سەر حیزبوڵا لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری لوبنان. ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجەکانی ئیسرائیل لەو هێرشانە دەکەونە نزیک گوندەکانی سنووری باشووری لوبنان کە هەڕەشەی راستەوخۆیان لەسەر ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل دروستکردووە.