مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی: بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت كاریگه‌ریی دارایی و یاسایی و سیاسی‌یان ده‌بێت
هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاوی كورد ڕایگەیاند، بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی كارگێڕی و یاسایی و سیاسی و داراییه‌وه كاریگه‌ریی زۆر باشیان بۆ سه‌ر ئاینده‌ی كوردستان ده‌بێت.
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ریكردوون، بڕیاری گرنگ و چاره‌نووسسازن، ئومێدمان هه‌یه ئه‌مه ببێته سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هێزكردنی كه‌رتی دارایی و ئابووری."
كه‌وڵۆسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: 'زۆریی مووچه بۆ هه‌ندێ فه‌رمانبه‌ر كه زیاتر له 10 ملیۆن دینار بوو وای كردبوو كه بارگرانییه‌كی زۆر بكه‌وێته سه‌ر بوودجه‌ی گشتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ كه‌س هه‌بوون له مووچه‌یه‌ك زیاتریان هه‌بوو، بۆیه ئه‌م بڕیارانه چاره‌ی ئه‌م كێشانه ده‌كات، ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه تووشی ئاسته‌نگ بێت له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه، به‌ڵام ئه‌م بڕیارانه و ده‌ركردنی بڕیاری دیكه له داهاتوودا كه ڕێگا له گه‌نده‌ڵی و بەفیڕۆدانی پاره بگرێت، كاریگه‌رییان ده‌بێت لەسه‌ر دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، چونكه ئه‌م بڕیارانه بەگشتی مانگانه زیاتر له 100 ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه."
ده‌شڵێت: "كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌سریەی فه‌رمانگه‌كان و ده‌رماڵه‌ی پله باڵاكان ده‌بێته هۆی ڕێگری له گه‌نده‌ڵی له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه."
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "گرنگه حكوومه‌ت له داهاتوودا بەگوێره‌ی پێداویستیی خۆی فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێنێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگه یه‌كسانی له دامه‌زراندنه‌كاندا هه‌بێت، بۆ نموونه گرنگه له هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك كه‌سێك دابمه‌زرێت، نه‌ك له خانه‌واده‌یه‌ك هیچ كه‌س و له خانه‌واده‌یه‌ك چوار كه‌س."
لەباره‌ی لێخۆشبوونی حكوومه‌ت له كرێی ئه‌و مڵكانه‌ی كه هی حكوومه‌تن و کرێی پاره‌ی ئاو و كاره‌با به ڕێژه‌ی جیاجیا ده‌ڵێت: 'ئه‌و بڕیاره هاندانی باشی تێدایه و جێگای ده‌ستخۆشییه، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنه‌وه‌ی زه‌وی له‌و كه‌سانه‌ی كه داوای زه‌وییان كردبوو بۆ پڕۆژه، به‌ڵام هیچ پرۆژه‌یه‌كیان دروست نه‌كردووه له سه‌ری، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "گرنگه حكوومه‌ت به‌دواداچوونی جددی بۆ ئه‌م بڕیارانه بكات بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات كاریگه‌رییه‌كانی لەسه‌ر كه‌رتی ئابووریی كوردستان بەدیار بكه‌وێـت."
هێدی كاكه‌یی